ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پەیامی ڕۆناڵدۆ پێش یاریەكەیان بەرامبەر یۆنگ بۆیز

Yariga App

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پەیامێكی بڵاوكردەوە پێش یاریەكەیان بەرامبەر یۆنگ بۆیز.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 19:45 یۆنگ بۆیز میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی یەكەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی:

” بیرمان لای یاریەكەی چامپیۆنسلیگە ، بەڵام ناتوانم ئەو پێشوازیە گەرمەی هاندەرانیش لە یاد بكەم كە پشتگیریەكی ناوازەیان كردین و كارەكەیان بۆ ئاسان كردین ، هەموو هەوڵێك دەدەین تا بەردەوامی بەم كەشە تایبەتیە بدەین ”.

كریستیانۆ لە یەكەم یاری خۆیدا دوای گەڕانەوەی بۆ شەیتانە سورەكان توانی دوو گۆڵ بەرامبەر نیوكاسڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button