چامپیۆنزلیگ

گۆندۆگان: پێپ چارەسەری بۆ هەموو کێشەیەک هەیە

یاریگا –

گۆندوگان دەڵێت: پێپ گواردیۆلا توانای چارەسەرکردنی هەموو کێشەیەکی هەیە.

ئیلکای گۆندۆگان پێی وایە ئەگەر یاریزانانی سیتی لە رووی دەروونییەوە بەهێز بمێننەوە، ئەوا زۆربەی تیپەکان ناتوانن  شکستیان پێ بێنن و گەشبینە بە سەرکەوتنیان بەرامبەر ئینتەرمیلان، چونکە پیپ گواردیۆلا سەرکردایەتی ئەو یانەیە دەکات. راهێنەرێک کە بۆ هەموو کێشەیەک چارەسەرێکی هەیە.

هەفتەی داهاتوو مانچێستەر سیتی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئینتەرمیلان دەبێتەوە و چانسی بردنەوەی سێیانەی هەیە. ئیلکای گۆندۆگان، ئەستێرەی تیپەکە لەم رۆژانەدا، کە دوو گۆڵی بۆ مان سیتی تۆمارکرد لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد توانی جامەکە بۆ یانەکەی بباتەوە.

گۆندۆگان لە چاوپێکەوتنێک دا ئاماژەی بە یاری کۆتایی لە ئەستەنبوڵ کرد و گوتی:

تورکیا زێدی دایک و باوکمە، بۆیە یاریکردن لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەم وڵاتەدا بە شێوەیەکی سروشتی شانازییەکی گەورەم پێدەبەخشێت، خێزان و هاوڕێکانم لەوێ چاوەڕێی ئەم یارییەن و بێگومان منیش چاوەڕێی ئەم یارییەم.

 

هەروەها گوتی:

ئێمە کوالیتی سەرسوڕهێنەرمان لە تیپەکەدا هەیە، یاریزانی نایابمان هەیە لەگەڵ راهێنەرێکی گەورە کە بە تاکتیکەکانی پەرە بە تواناکانمان دەدات و بەردەوام دەمانباتە ئاستێکی نوێ و چارەسەری هەموو کێشەکانی هەیە. ئەگەر شێوازی یەکەم کار نەکات، هەمیشە بژاردەی بەدیلمان هەیە کە دەتوانین بەکاریان بێنین.

بابەتی زیاتر

Back to top button