
یاریگا-لویس ئێنریکی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پێکهاتەی بانگهێشتکراوی بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی راگەیاند.
ئێنریکی هاوشێوەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا هیچ یاریزانێکی یانەکەی بانگهێشتنەکرد سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکانی وەک ناچۆ و لوکاس ڤازکوێز پێکانیان نەماوە.
پێکهاتەکە بەم جۆرەیە
گۆڵپارێز: یونای سیمۆن، دەیڤد دی خیا، رۆبێرت سانچێز
هێڵی بەرگری: ئەزپلیکویتا، مارکۆس لۆرێنتی، لاپۆرت، ئەبیۆل، ئینیگۆ مارتینێز، ئێریک گارسیا، خۆزێ گایا، جۆردی ئەلبا
ناوەند: بوسکێتس، کۆکی، رۆدری، میکێل مێرینۆ، کارلۆس سۆلێر، براسیل مێندیز
هێرشبەر: فۆرناڵس، مۆراتا، جیرارد مۆرینۆ، فێران تۆرێس، ئەداما تراوری، ئابێل رویز، سارابیا.
ئیسپانیا سێ یاری پاڵاوتنەکان ئەنجام دەدات بەرامبەر سوید ، جۆرجیا، کۆسۆڤۆ لە میانەی دەستپێکردنەوەی یارییە نێودەوڵەتییەکان لە هەفتەی داهاتوودا.