ئه‌وروپائینگلتەرا

یەكەم لێدوانی گریلیش دوای پەیوەندیكردنی بە مانچێستەر سیتیەوە

Yariga App

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی جاك گریلیشی ئینگلیزی و كاپتنی یانەی ئەستۆن ڤێلا پەیوەندی بە ڕیزەكانی مانچێستەر سیتیەوە كرد.

هەژماری فەڕمی سیتیزن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی گریلیشی بە ڕیزەكانیەوە ڕاگەیاند ( زانیاری زیاتر ).

لە دوای پەیوەندیكردنی بە مانچێستەر سیتیەوە و لە یەكەم لێدوانیدا گریلیش ووتی: دڵخۆشم بە پەیوەندیكردنم بەم یانەیەوە ، مانچێستەر سیتی باشترین یانەیە لە ئینگلتەرا و خاوەنی ڕاهێنەرێكە كە باشترینی جیهانە ، ئەوە خەونێكە دەبێتە ڕاستی كە بەشێك بم لەم یانەیە.

هەروەها ووتیشی: لە كۆتا 10 ساڵدا مانچێستەر سیتی نازناوی گەورەی بەدەستهێناوە ، پیپ گواردیۆلا یانەكەی بردووەتە ئاستێكی دیكە ، ئەو تۆپی پێیەی كە یاری پێدەكەن سەرنجڕاكێشترینە لە ئەوروپا.

لە كۆتایشدا ووتی: یاریكردن بۆ گواردیۆلا و فێربوون لێیەوە شتێكی تایبەت دەبێت ، ئەوە شتێكە هەر یاریزانێكی گەورە دەیەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button