ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان دەیەوێت کۆتینهۆ لە دۆزەخی کامپ نۆو رزگاربکات

Yariga App

ئەیسی میلان هەوڵدەدات فیلیپ کۆتینهۆ بگوازێتەوە ریزەکانی ئەمەش لە درێژەی هەوڵەکانی ئەو یانەیە بۆ پتەوکردنی ریزەکانی بۆ وەرزی نوێ.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بارسا دەیەوێت ئەو یاریزانە بفرۆشێت بۆ کەمکردنەوەی فشاری موچە بەرزەکانی یاریزانان لە یانەکە، ئەمە جگە لەوەی ئەو یاریزانە ئاستی جێگیرنیە لەگەڵ یانەکەدا.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، بارسا ئامادەیە ئۆفەرێک بۆ ئەو یاریزانە قبوڵبکات کە لە دەورووبەری ٢٥ ملیۆن یۆرۆدابێت.

کۆتینهۆ لە سەرەتای ٢٠٢١دا تووشی پێکانێکی سەخت هات و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە یاریگاکان بەڵام پێشبینی دەکرێت دوای چەند هەفتەیەکی دیکە بتوانێت مەشقە تاکەکەسییەکان دەست پێبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button