
یاریگا-
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەم دواییە ژمارەی شوێنکەوتووەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گەیشتە 300 ملیۆن کەس و بە داهاتی چەند پۆستێکی بۆ ماوەی سێ مانگ دەتوانێت خولی ئێرانی بە سەرجەم یانەکانی بکڕێتەوە.
ماڵپەری Tarafdari ئێران لێکۆلینەوەیەکی لەسەر داهاتی ئەو یاریزانە تەنها لە پۆستە بازرگانیەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کردووە، دەرکەوتووە ئەو یاریزانە لە ماوەی سێ مانگ دەتوانێت سەرجەم یانەکانی خولی وڵاتەکەیان بکڕێتەوە، چونکە داهات و هەروەها بەهای ئەو یانانە بەراوردە بە پۆستێکی ئەو یاریزانە. سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە هەرچەندە یانەکانی وەکو پیرسپۆلیس، ئیستیقلال و سپاهان داهاتێکی باشیان هەیە یان بەهای یانەکەیان لە پۆستێکی ئەو یاریزانە زیاترە، بەڵام قەرزە کەلەکەبووەکانیان بەهایان کەمکردووە.
رۆناڵدۆ بەرامبەر هەر پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نزیکەی یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار پاوەند وەردەگرێت.