
یاریگا-
وێنەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ كە لەسەر دیواری یەكێك لە شەقامەكانی مانچێستەر كێشرابوو لابردرا.
مانگی ڕابردوو بە ئامادەبوونی سێرجیۆ ئەگوێرۆ خۆی ، وەك ڕێزێك بۆ ئەوەی لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا پێشكەشی كردن ئەو وێنەیەی سەر ئەو دیوارە ئاشكرا كرا.
ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن چەند كرێكارێكەوە وێنەكەی ئەگوێرۆ لەسەر دیوارەكە سڕایەوە.
شایەنی باسە ئەگوێرۆ یەكێكە لە ئەفسانەكانی یانەی مانچێستەر سیتی كە توانیویەتی پێنج جار نازناوی پریمەرلیگ لەگەڵ سیتی بباتەوە و هاوكات گۆڵكاری مێژووی یانەكەیە.
ئەگوێرۆ بە گرێبەستێكی ئازاد و دوای كۆتایهاتنی ماوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە ڕیزەكانی بارسێلۆناوە كرد.