ئینگلتەرا

سەڵاح لە ئامارێكی نایابدا پێش هێنری كەوت

یاریگا- 

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لە ئامارێكی نایابدا پێش تێری هێنری فەڕەنسی و ئەستێرەی پێشووی ئەرسیناڵ كەوت.

لیڤەرپول توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ئەرسیناڵ بباتەوە و گۆڵەكانی ڕێدز لەلایەن دیگۆ جۆتا دوو گۆڵ و محەمەد سەڵاح گۆڵێك تۆمار كران.

بەپێی تۆڕیESPN محەمەد سەڵاح سەركەوتوو بوو لە تێپەڕاندنی ژمارەكەی تێری هێنری كە لە 150 یاریدا 92 گۆڵی لە پریمەرلیگ تۆمار كردبوو ، سەڵاح بەو گۆڵەی ئەمشەو لە 150 یاریدا توانی 93 گۆڵ لە خولی ئینگلیزی تۆمار بكات.

شایەنی باسە لیڤەرپول بە كۆكردنەوەی 49خاڵ لە ڕیزبەندی پێنجەمی پریمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button