جیهان

تۆنی كرۆس هێرشدەكاتە سەر قەتەڕ و توڕەی خۆی ڕادەگەیەنێت لە میوانداریكردنی جامی جیهانی

Yariga App

یاریگا-

تۆنی كرۆسی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هێرشدەكاتە سەر قەتەڕ و ڕێكخەرانی جامی جیهانی 2022 بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی بۆ ئەو كرێكارانەی لەوێ كار دەكەن.

كرۆس لە لێدوانێكیدا سەبارەت بە میوانداریكردنی قەتەڕ ووتی: بیرۆكەی قەتەڕ بۆ ڕێكخستنی مۆندیال تەواو هەڵەیە .

هەروەها ووتیشی: كرێكارانی كۆچبەر بە شەو و ڕۆژ و بێ پشوو وەرگرتن لە پلەی گەرمی كە دەگاتە 50 پلە كاردەكەن و بەبێ دابینكردنی خۆراك و خواردنەوەوە بۆیە ئەو خاڵانە وا دەكەن كە شایەنی قبول كردن نەبێت.

لەم دواییانەدا ڕۆژنامە جیهانیەكان ئاشكرایانكرد لە ماوەی درووستكردنی یاریگاكان بۆ جامی جیهانی زیاتر لە 6000 كرێكار یان زیاتر گیانیان لەدەست داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button