فێرگسۆن: دڵخۆشم بە وازهێنانم پێش ئەم ئاستە بەرزەی لیڤەرپول
یاریگا- سێر ئەلێكس فێرگسۆنی ڕاهێنەری مێژووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ستایشی ئاستی لیڤەرپول دەكات.
سبەینێ لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ هەردوو یانەی لیڤەرپول و مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئەنفێڵد ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.
ڕاهێنەرە سكۆتلەندیەكە كە بۆ ماوەی 26 ساڵ مێژووی لەگەڵ شەیتانە سورەكان نووسیەوە سەبارەت بە یاریەكەی لیڤەرپول و مانچێستەر یونایتد ووتی: هەمیشە یاری نێوان ئەو دوو یانەیە بە یاری وەرز تەماشا كراوە ، ئەوان دوو سەركەوتووترین یانەن لە ئینگلتەرا.
هەروەها ووتیشی: پێوویستە لە لیڤەرپول ببەیتەوە بۆ بردنەوەی هەر نازناوێك ، ئێستا من وازمهێناوە ، سوپاسگوزارم بۆ ئەوە كە لە ماوەی ئەم چەند وەرزەی ڕابردوودا ئەو ئاستەبەرزەیان دەبینم.
شایەنی باسە مانچێستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی پریمەرلیگی گرتووە پێش یاریە چارەنووسسازەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول.