ئهمریکا
فەرمی: نەیمار ناتوانێت بەشداری یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر فەنزویلا و ئۆرۆگوای بكات
یاریگا- ئامادەنەبوونی نەیمار بەرامبەر فەنزویلا و ئۆرۆگوای بەشێوەیەكی فەرمی یەكلای بوویەوە.
دكتۆری هەڵبژاردەی بەڕازیل دریگۆ لاسمار ووتی: ئێمە بەهیوای ئەوە بووین نەیمار بتوانێت بەرامبەر ئۆرۆگوای بەشداریبكات،هەر لەبەر ئەوەش بانگهێشتی هەڵبژاردەكەمان كرد.
هەروەها ووتیشی: بارودۆخی باشتر بووە، بەلام بەوشێوەیە نیە بتوانێت بەرامبەر ئۆرۆگوای بەشداری بكات بۆیە كارمەندانی پزیشكی هەڵبژاردەكە بڕیاریانداوە نەیمار بگەڕێتەوە و بەشداری یاریركان نەكات.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕووبەڕووی فەنزویلا دەبێتەوە و ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی ئۆرۆگوای دەبێتەوە.