تیـاگـۆ سیلڤـا دان بەوەدا دادەنێت قسـەی لەگەڵ {لێۆناردۆ} کردبێت دربارەی مانەوە لە یـانە فەرەنسیەکە {پی ئێس جی } پێش ئەوەی واژو لـەگـەڵ چێلسی بکـات
دوێنـێ یاریزانـی چێلسی بۆ میدیاکـانی ئینگلتـرا ئاشـکرا کرد ، دوای ئـەوەی ئـەمشـەو یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ یانـە ئنگلیزیەکە پیشان دەدات بۆ یاریکردنی چێلسی بەرامبـەر برانسلێ لـە خولی پاڵەوانێتیەکانی ئینگلتـرا ناسراو بە { ئی ئێف ئێڵ }
وە {تیـاگـۆ سیلڤـا } وتی :
لە راستیدا ئەوەی رووی دا لەماوەی کەرەنتینـدا {لێۆناردۆ } پەیوەندی پێوە کردم پێـی وتـم کە تـا دوو مانگـی تـر بمێنمـەوە لە یانەکەم تـا کۆتـای پاڵەوانێتی
چامپێۆنـزلیـگ ، منیش ئاماژەم پێدا کە خۆشحـاڵم و ھەر خۆم ئارەزوم لە تەواو کردنی پاڵەوانێتیەکە بوو و بریاری خۆم بدەم .
سەرچاوە :ترایبڵ فوتبۆڵ