
یاریگا –
یانەی هەولێر سەرقاڵی رێکخستنەوەی ریزەکانی و ئامادەکارییە بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق ، کێشە یاساییە کۆنەکان جارێکی دیکە بەرۆکی یانەکە دەگرنەوە و یەکێتیی تۆپی پێی عێراقیش نوێنەری یانەکە بانگهێشت دەکات.
بانگهێشتێکی فەرمی بۆ بەغدا
لیژنەی کاروباری یاریزانان و راهێنەران لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، بە فەرمی داوای لە یانەی هەولێر کردووە کە نوێنەری یاسایی خۆی رەوانەی بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێراق بکات، ئەمەش بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی چەند کەیس و سکاڵایەکی یاسایی کە لەلایەن چوار یاریزانی پێشووی یانەکەوە تۆمارکراون.
کێ سکاڵای لەسەر هەولێر کردووە؟
بەپێی نووسراوە فەرمییەکەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ئەو یاریزانانەی سکاڵایان لەسەر یانەی هەولێر هەیە و پێویستە یانەکە وەڵامیان بداتەوە بریتین لە:
1. ئەرکان ئەمیر زرار
2. رەوا یوسف عەبدولڕەحمان
3. زەیدان عەبدولجەبار ساڵح
4. زولفەقار یونس عەبدولعەلی
هۆكاری سكاڵای ئهم یاریزانانه وهرنهگرتنی شایسته داراییهكانیانی وهرزهكانی رابردوویان بووه و داوایان لهیانهكه كردووه مافهكانیان پێبدهن، بهڵام تاوهكو ئێستا یانهكه وهڵامی یاریزانهكانیان نهداوهتهوه و یاریزانهكانیش بۆ وهرگرتنی شایسته داراییهكانیان پهنایان بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بردووه.
وادەی دانیشتنەکە
بڕیارە پێنجشەممە، ڕێکەوتی 2026 /7/30، کاتژمێر 09:00، نوێنەری یانەی هەولێر لەبەردەم لیژنەی ناوبراو ئامادە بێت بۆ پێشکەشکردنی بەرگرییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی شایستە داراییەکانی ئەو یاریزانانە.
ئاستەنگێک لەبەردەم وەرزی نوێ
ئەم سکاڵایانە لە کاتێکدایە کە کارگێڕی یانەی هەولێر هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەستنی گرێبەستی نوێ و ئامادەکردنی تیپەکە بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق.



