ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دی زێربی؛ مێرکاتۆی هاوینە بۆ تۆتنهام کۆتایی نەهاتووە

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام دەرگای خەزێنەی یانەکەی دانەخستووە و دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەستی دیکە واژۆ بکات.

رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری ئیتاڵی رایگەیاند هێشتا مێرکاتۆی هاوینە بۆ تۆتنهام کۆتایی نەهاتووە و گرێبەستی دیکە واژۆ دەکەن.

تۆتنهام لەم هاوینە تاوەکوو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ ئاندی رۆبێرتسن، مارکۆس سێنسی، ژان پاوڵ ڤان هێک، ساندرۆ تۆنالی و ماتیوس فێرناندێش واژۆکردووە و چاوی لە گواستنەوەی یاریزانی دیکەیە.

تۆتنهام لە یارییەکەی دۆستانە رووبەڕووی ئۆکلاندی ئەمریکی بووە و 2-0 یارییەکەی بردەوە، دی زێربی دوای یارییەکە رایگەیاند لەم هاوینە یاریزانی دیکە بۆ ریزەکانیان دەگوازنەوە.

مێرکاتۆی هاوینە بۆ ئێمە کۆتایی نەهاتووە، پێم وایە دەتوانین گرێبەستی زیاتر واژۆ بکەین، قسەم لەگەڵ خاوەنی یانەکە و دەستەی کارگێڕی کردووە، دەمانەوێت تیپێکی زۆر بەهێز دروست بکەین تاوەکوو جارێکی دیکە کێبڕکێی نازناوەکان بکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button