شۆڕشی مێركاتۆ؛ مۆرینیۆ داوای گواستنەوەی ئەستێرەیەک لە پێرێز دەكات
بەهەرنرخێک بێت دەمەوێت

یاریگا –
داواكارییەكانی جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری نوێی ریال مەدرید تەواو نەبووە و ئەمجارە داوای گواستنەوەی رۆدری، ناوەڕاستكاری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی دەكات.
رۆدری لە هاوینی 2019 لە ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و تاوەكوو 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی هەیە.
🔥 “A Rodri no se le paga en gloria”
El picotazo de @David74Sanchez en #LaTribu con @CarlosVicenteGB https://t.co/CzFlkVh7Ke
— Radio MARCA (@RadioMARCA) July 23, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی رادیۆی ماركا، جۆزێ مۆرینیۆ بە روونی بە فلۆرێنتینۆ پێرێزی راگەیاندووە كە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ رۆدری واژۆ بكات.
مۆرینیۆ بە سەرۆكی یانە شاهانەكەی گوتووە رۆدری ئەو گرێبەستە كە دەیەوێت بە بێ گوێدانە نرخ و بەهای یاریزانەكە و بەهەرنرخێک بێت دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە یانەكەیان بێت.
راهێنەرە پۆرتوگالییەكە ئامانجی سەرەكی پتەوكردنی هێڵی ناوەندی یانەكەیەتی و رۆدری بە گونجاوترین بژاردە بۆ ئەو هێڵە دەزانێت.



