دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئارسیناڵ شوێنگرەوەی ویلیام سالیبا دەگوازێتەوە و لیڤەرپوول ئەستێرەیەکی فەرەنسی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئەگەر پێکانەکەی ویلیام سالیبا درێژخایەن بێت، ئارسیناڵ بەخۆڕایی گرێبەست لەگەڵ جۆن ستۆنز، بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر سیتی واژۆ دەکات – سەن
چێڵسی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس گفتوگۆی گواستنەوەی ماکسین لوکرۆی، بەرگریکاری فەڕەنسی دەستپێکردووە – تۆک سپۆرت
هۆڵ سیتی لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا گفتوگۆی گواستنەوەی لیۆن بەیلی، هێرشبەری جامایکی دەستپێکردووە – ئاتلێتیک
ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری نوێی فولهام دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ فڕانکۆ ماستانتونۆ و گۆنزالۆ گارسیا واژۆ بکات – سەن
جۆناسان رۆو، هێرشبەر بۆڵۆنیا لە لیستی یاریزانە خوازراوەکانی چێڵسی و ئاستۆن ڤێلادایە – کالچیۆ مێرکاتۆ
هۆڵ سیتی لە گواستنەوەی مات تارگێت، بەرگریکاری پێشووی نیوکاسڵ نزیکبووەتەوە – مەیڵ
لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی مونو کۆنێ، ناوەڕاستکاری رۆما، کێبڕکێی مانچێستەر یونایتد دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر
ئاستۆن ڤێلا لەگەڵ چێڵسی گفتوگۆی گواستنەوەی نیکۆڵاس جاکسن و ئالێخاندرۆ گارناچۆ دەکات – تیم تۆک
رافایێل پێی باشترە لەبری سوپەرلیگی تورکیا، پەیوەندی بە پرێمەرلیگ بکات و ئاستۆن ڤێلا گرنگی بە گواستنەوەی دەدات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
ئارسیناڵ و لازیۆ هەوڵی گواستنەوەی ئارۆن وان بیساکا، بەرگریکاری وێستهام یونایتد دەدەن – مەیڵ
ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئاستۆن ڤێلا ئامانجی سەرەکی یوڤێنتوسە و دەیڤد دی خیا، گۆڵپارێزی فیۆرێنتینا، یەکێکی دیکەیە لە بژاردەکان – کالچیۆمێرکاتۆ
ئێڤەرتن بۆ گواستنەوەی جەید سپێنس، بەرگریکاری تۆتنهام، ململانێی ئینتەر میلان دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر
لیڤەرپوول دەیەوێت دانیێل سێڤنسن، بەرگریکاری باڵی چەپی هەڵبژاردەی سوید و یانەی بۆڕووسیا دۆرتموند واژۆ بکات – کاوت ئۆفساید



