ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زانیاری نوێ؛ ریال مەدرید یەكەم ئۆفەر بۆ گواستنەوەی سوپەر ستارێک پێشكەشدەكات

Yariga App

یاریگا

ریال مەدرید ئامادەكاری بۆ پێشكەشكردنی یەكەم ئۆفەری فەرمی بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی مایكڵ ئۆلیس دەكات.

مایكڵ ئۆلیس لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی كریستاڵ پاڵاس بە بەهای 53 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد، گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەكە لە 2029 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی لیكیپ، ریال مەدرید لە ماوەیەكی نزیكدا یەكەم ئۆفەری فەرمی خۆی بۆ گواستنەوەی مایكڵ ئۆلیس پێشكەشدەكات.

یاریزانە 24 ساڵانەكە سوورە لەسەر ئەوەی كە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.

پێشتر سانتی ئاونا رۆژنامەنووس ئاشكرایكرد، مایكڵ ئۆلیس دەیەوێت لەم هاوینەدا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بكات.

ئۆلیس پێی وایە ریال مەدرید یانەیەکی نموونەیییە بۆ بەردەوامبوون لە گەشەکردنی، دوای یارییەكانی جامی جیهانی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گفتوگۆ دەکات.هەڵوێستی بایرن میونشن ئەوەیە كە ئۆلیس بۆ فرۆشتن نییە و نایفرۆشێت بەڵام راستییەكە ئاڵۆزترە.

ریال مەدرید دەیەوێت گواستنەوەیەكی پێوانەیی و مێژووی بكات و ئۆلیس بگوازێتەوە.

تەواو؛ مایكڵ ئۆلیس بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات

بابەتی زیاتر

Back to top button