گەورەترین ئابڕووچوونی تۆپی پێ؛ ئاشکراکردنی مافیای تۆپی پێی ئەرجەنتین و تێوەگلانی فیفا
راپۆرتێکی شۆکهێنەر بەڕێوەیە

یاریگا –
جیهانی تۆپی پێ لە چاوەڕوانی بوومەلەرزەیەکی گەورەدایە؛ بڕیارە سبەی بەیانی، لێکۆڵینەوەیەکی رۆژنامەنووسی دیار و باوەڕپێکراو بڵاوبکرێتەوە کە تیشک دەخاتە سەر کارە شاراوەکان و دامەزراوەی مافیا لە نێو قوڵاییەکانی تۆپی پێی ئەرجەنتین.
ئەم بەدواداچوونە، کە چاوەڕوان دەکرێت کاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی جیهان لێ بکەوێتەوە، تەنیا لە سنووری نیوخۆی ئەرجەنتیندا نامێنێتەوە و باڵ دەکێشێت بۆ ناوەندە باڵاکانی بڕیاردان لە وەرزشەکەدا.
رۆژنامەنووس، رۆمان مۆلینا بڵاویکردووەتەوە، لێکۆڵینەوەکە ئاشکرای دەکات کە ئەم دۆسیەیە یەکێکە لە گەورەترین ئابڕووچوونەکان کە یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی [فیفا] لە چەند ساڵی رابردوودا بەمەبەست پەردەپۆشی کردووە و لە چاوی میدیاکان شاردوویەتیەوە.
Je vous prépare une très grosse enquête sur la mafia du football argentin demain matin 🇦🇷
Probablement l’un des plus gros scandales couverts par la FIFA ces dernières années d’ailleurs
— Romain Molina (@Romain_Molina) July 10, 2026
ئەم دۆسیەیە دەبێتە هۆی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی رەش لە مێژووی نوێی تۆپی پێدا و پرسیاری گەورە لەسەر شەفافیەتی دامەزراوە وەرزشییەکان دروست دەکات.



