ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو یانە هێرشبەرێكی پاریس سانجێرمانیان دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راندال كۆلۆ موانێ، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان لەلایەن دوو یانەوە داواكراوە.

كۆلۆ موانێ لە هاوینی 2023 لە ئاینتراخت فرانكفۆرتەوە بە بەهای 95 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2028 بەسەردەچێت.

كۆلۆ موانێ وەرزی رابردوو بە خواست لە تۆتنهام یاریی دەكرد و دوای خواستنەكەی گەڕایەوە پاریس سانجێرمان.

بە گوێرەی زانیارییەكانی توتۆ سپۆرت، تۆتنهام پێشنیارێک بۆ گواستنەوەی راندال كۆلۆ موانێ پێشكەشی پاریس سانجێرمان كردووە كە وەرزی رابردوو بە خواستن یاریی لە یانە ئینگلیزیەكە كردووە.

هەروەها یوڤێنتوسیش هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرە 27 ساڵانە فەڕەنسیەكە دەدات و بۆ گواستنەوەی چانسی لە چانسی تۆتنهام زیاترە.

كۆلۆ موانێ لەگەڵ یوڤێنتوس 22 یاریی كردووە و توانیویەتی دە گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

هەروەها لەگەڵ تۆتنهامیش 41 یاریی كردووە و پێنج گۆڵی كردووە و چوار گۆڵیشی درووستكردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button