ئیسپانیاگرنگترین

دۆرتموند وەڵامی ئۆفەرەكەی بارسێلۆنا دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی وەڵامی ئۆفەرەكەی بارسێلۆنا بۆ كەریم ئادیێمی دەداتەوە.

پێشتر رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویكردەوە، بارسێلۆنا لەگەڵ كەریم ئادیێمی، هێرشبەری بۆڕووسیا دۆرتموند لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئادیێمی رازی بووە پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

گرێبەستەکەی كەریم ئادیێمی لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، ئەو یاریزانە نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و یانەکەی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردووەتەوە و دەیەوێت تەنیا پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئێل چێرینگویتۆ، بارسێلۆنا ئۆفەرێكی بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی كەریم ئادیێمی پێشكەشی بۆڕووسیا دۆرتموند كرد.

لویس رۆخۆ رۆژنامەنووسی رادیۆی ماركا ئاشكرایكرد، دۆرتموند ئۆفەرە 20 ملیۆنییەكەی بارسێلۆنای بۆ دەستبەرداربوون لە ئادیێمی رەتكردەوە.

ئادیێمی لە هاوینی 2022 سالزبورگی جێهێشت و بە 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە دۆرتموند کرد، بەگوێرەی تڕانسفێر مارکێت بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 40 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەو یاریزانە 24 ساڵانییە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 146 یاریی بۆ بۆڕووسیا دۆرتموند کردووە، 36 گۆڵی کردووە و 25 گۆڵی دروستکردووە.

ئەو هێرشبەرە ئەڵمانییە لەگەڵ سالزبورگ شەش نازناوی بردووەتەوە، سێ جار بووەتە پاڵەوانی خولی نەمسا و سێ جاریش بووەتە پاڵەوانی جامی نەمسا.

تەواو؛ بارسێلۆنا لەگەڵ ئەستێرەیەکی ناودار رێککەوت

بابەتی زیاتر

Back to top button