ئیسپانیاگرنگترین

پلانی ریال مەدرید بۆ بەرگریی لای چەپ ئاشکرادەکرێت

Yariga App

یاریگا –

دوای بڵاوبوونەوەی زانیاریی لەسەر رۆشتنی فران گارسیا لە ریال مەدرید، پلانی یانەکە بۆ پێگەر بەرگریی لای چەپ ئاشکرادەکرێت.

ئەمڕۆ رۆشتنی گارسیا راگەیەندرا و تەنها بەیاننامەی فەرمی ریال مەدرید ماوە. بەرگریکارە ئیسپانیەکە پەیوەندی بە ریال بیتیسەوە دەکات.

ئێستا؛ یاریزانێکی دیکە ماڵئاوایی لە ریال مەدرید دەکات

یانە شاهانەکە بۆ ئەو پێگەیە، هاوینی رابردوو ئالڤارۆ کارێراسی گواستەوە کە هاوکات هەریەکە لە گارسیا و فێرلاند مێندیشی هەبوو. ئەم هاوینەش لەسەر خواستی خۆزێ مۆرینیۆ مارک کوکورییایان گواستەوە کە لە ئەرکە نێودەوڵەتیەکەیدایە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیایە لە مۆندیالی 2026. ئەوەش واتا یانەکە خاوەنی سێ یاریزانی ئاستبەرزە بۆ ئەو پێگەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ کە پلانەکانی وەرزی داهاتووی مێرێنگی بۆ بڕیاردان لە سەرەکیبوونی یەکێک لەو سێ یاریزانەی ئاشکراکردووە، کوکورییا سەرەکی دەبێت.

سەبارەت بەو دوو بژاردەکەی بەردەستی مۆرینیۆ، رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە نووسیویەتی کارێراس جێگرەوەی کوکورییا دەبێت.

مانەوەی کارێراس کە دەنگۆ رۆشتنی هەبوو دوای تەنها یەک وەرز لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، هەر لەسەر خواستی راهێنەرە پۆرتوگالیەکەبوو.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button