ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەكی چێڵسی دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ چێڵسی بۆ گواستنەوەی ئاندرێی دۆس سانتۆس ئەستێرەی بەڕازیلی.

دۆس سانتۆس لە زستانی 2022 لە ڤاسكۆ دی گاماوە بە بەهای 12.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و تاوەكوو 2030 گرێبەستی لەگەل یانەكە هەیە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیڤد ئۆرنشتاین، مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ئاندرێ دۆس سانتۆس گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ چێڵسی.

دۆس سانتۆس بە بەهای 48 ملیۆن پاوەندی جێگیر و دوو ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە دەكات.

چێڵسی بڕی %10 لە فرۆشتنەوەی یاریزانەكە لەلایەن مانچێستەر یونایتدەوە دەستدەكەوێت.

رێگا بە یاریزانەكە دراوەوە پشكنینە پزیشكیەكان لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button