لە ماڵەیەکی لازیۆ و ئەیسی میلاندا ریال مەدرید سوودمەندی ماددی دەبێت

یاریگا –
ریال مەدرید بەردەوامە لە سوودمەندبوون لە بازاڕەکانی گواستنەوە و ئەمجارە لە مامەڵەیەکی نێوان لازیۆ و ئەیسی میلان بڕە پارەیەکی باشی دەستکەوت.
18ی مانگی رابردوو لیڤەرپوول توانی ڤیکتۆر مونۆز لە ئۆساسونا بگوازێتەوە کە پێشتر بەگوێرەی مەرجێک کاتی گواستنەوەی لە ریال مەدرید بۆ ئۆساسونا، نیوەی بەهای فرۆشتنی لە داهاتوودا بۆ یانە شاهانەکە دەچوو. بەوەش لەو 40 ملیۆن یۆرۆی یانە ئینگلیزیەکە کە لە گواستنەوەی مونۆزدا خەرجی کرد، 20 ملیۆنی چوو بۆ خەزێنەی ریال مەدرید.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئەمڕۆ لازیۆ و میلان گەیشتنە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی ماریۆ خیلا.
خیلا کە لە پێگەی دڵی بەرگریی یاری دەکات، هاوینی 2022 بە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی لازیۆ. بەڵام بە هەمان جۆری مەرجەکانی مونۆز، نیوەی بەهای فرۆشتنی داهاتووی یاریزانە 25 ساڵیەکە بۆ مێرێنگی بوو.
رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە تێچووی گرێبەستی ماریۆ لە یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیاوە بۆ ریزەکانی رۆسۆنێری 30 ملیۆن یۆرۆیە. بەوەش نیوەی دەدرێت بە ریال مەدید لەگەڵ رێژەی 15%ی گۆڕانکارییەکان.



