ئینفانتیۆ لەسەر بابەتە مشتومڕاوییەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

یاریگا –
جیانی ئینفانتینۆ لە هەڵکشانی رەخنەکان و پەرەسەندنی کاردانەوەکانی دوای بڕیاری لابردنی کارتە سوورەکەی سەر فۆلارین باڵۆگەن، بێدەنگی شکاند.
شەوی رابردوو بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو فیفا لە بڕیارێکدا سزاکەی سەر باڵۆگەنی ئەمریکی هەڵگرت کە لە یاریی رابردوویاندا لە قۆناخی 32ی مۆندیالی 2026 بەرامبەر بۆسنیە وەریگرت دوای فاوڵێکی مشتومڕاوی.
بۆ تێگەیشتن لە بابەتەکە، ئەم راپۆرتەی خوارەوە بخوێنەوە:
ترەمپ هێندەیتر گۆمەکەی شڵەقاند: حاڵەتەکەی باڵۆگەن نەک کارتی سوور، تەنانەت فاوڵیش نەبوو!
رەخنەکان بەتایبەت روو لە ئینفانتینۆ بوو، بەوپێیەی سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایانکرد کە پێش بڕیارەکە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکەکەی فیفادا ئەنجام داوە.
ترەمپ هێندەیتر گۆمەکەی شڵەقاند: حاڵەتەکەی باڵۆگەن نەک کارتی سوور، تەنانەت فاوڵیش نەبوو!
دوایین پەرەسەندن لەو بارەیەوە، هەڵوێستی جیانی بوو کە لە بەیاننامەیەکەی فەرمیدا رایگەیاند و نووسی
ئەو کۆمێنت و سەرنجە ئاشکرایانەم بینی کە پەیوەست بە بڕیاری لیژنەی بێلایەنی رێککاری فیفا نووسرابوون سەبارەت سزاکەی فۆلارین باڵۆگەن، بۆیە دەمەوێت جەخت لە بنەما جەوهەرییەکانی رێکخراوی فیفا.
دەستە تایبەتمەندەکانی دادوەریی، بێلایەنن. بەبێلایەنییەکی تەواویشەوە کاردەکەن. لەسەر بنەمای یاسا کارپێکراوەکانی و راستیەکانی بەردەستیان بڕیار لەسەر کەیسەکان دەدەن. بێلایەنیشیان بنەمایەکی جەوهەرییە بۆ راستگۆیی و پاکێتی تۆپی پێ. ئەوەش شتێکە پێویستە رێزی لێبگیردرێت.
بەڵێ، کە من بەشێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا لەسەر جامی جیهانی قسەدەکەم. من لەلایەن سەرۆک دۆناڵد ترەمپەوە پەیوەندیەکم پێگەیشت، هەروەک چۆن لەلایەن سەرۆکی وڵاتەکانی دیکەوە پەیوەندیم پێوەدەکرێت، لەلایەن بەرپسە حوکومییەکان، لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار بە تۆپی پێ، لەلایەن بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکان لە سەرتاسەری جیهاندا دەبارەی بابەتی جیاواز.
لە گفتوگۆەیەکمدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، باسی ئەوەم روونکردەوە کە رێکاری یاسایی لەلایەن دەستە سەربەخۆکانی دادوەرییەوە لە ئارادایە و لایەنە تایبەتمەندەکان لەکاتێکی گونجاودا بڕیار لەسەر کەیسەکە دەدرێت. سیستەمەکەش لە فیفا هەر بەمشێوەیە کاردەکات. ئەمەش ئەو بنەمایە کە من هەمیشە پێوەی پابەندم.
هەرکاتێک لەلایەن لیژنەی رێککاری تایبەت بە فیفا بڕیار دەدرێت، من دەیانخوێنمەوە. هەندێجار پێی دەحەپەسێم، هەندێجاریش هاوڕایانم. بەڵام ئەوەی من هەمیشە دەیکەم، ڕێزگرتنە لەو بڕیارانە و ئەو دەستە بێلایەنانەی کە بڕیارەکان دەردەکەن. جا ئیتر وەک کە بە دڵم بێت یان نا، ئەوە گرنگ نییە. رێزگرتن لە دامەزراوە بێلایەنەکان و یاساکان ئەو شتەیە کە هەردەم پاكێتی پاڵەوانێتیەکە و راستگۆیی فیفا دەپارێزێت.
FIFA President Gianni Infantino:
“I have seen the public comments regarding the decision of the independent FIFA Disciplinary Committee related to the suspension of Folarin Balogun, and I would like to reiterate a fundamental principle of FIFA’s governance.
“FIFA’s judicial… pic.twitter.com/FzeWuMQIXf
— FIFA Media (@fifamedia) July 6, 2026



