جیهانگرنگترین

فەرمی؛ راهێنەرێكی دیكەی مۆندیال رۆیشتنی لە هەڵبژاردەكەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر ئاگێری، راهێنەری هەڵبژاردەی مەكسیک دوای كرانەدەرەوەیان لە مۆندیال وازهێنانی خۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەی راگەیاند.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی مەكسیک و ئینگلتەرا لە قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026 رووبەڕووبوونەوە و یارییەكە بە بردنەوەی ئینگلتەرا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتاییهات.

ئینگلتەرا خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی و مەكسیكیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.

لە دوای یارییەكە و لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا خاڤیێر ئاگێری رۆیشتنی خۆی لە پۆستی هەڵبژاردەكەی راگەیاند.

خاڤیێر ئاگێری گوتی؛

هیوام  دەخواست بە سەرکەوتنێک ماڵئاوایی لە هاندەران بکەم، ئەمە بەئازارە، هەوڵی خۆماندا، پێویستە یاریزانەکان سەر بەرز بکەنەوە، ئەمڕۆ نەکرا، سوودمان لە دەرفەتەکان وەرنەگرت، بەڵام دەمەوێت سوپاسی هەموویان بکەم.

بە هەستێکی گەورەی شانازییەوە دەڕۆم، ئەم یاریزانانە زۆر دڵخۆشیان کردم.

هەروەها ئاگێری رافایێل ماركێزی وەكوو شوێنگرەوەی خۆی دەستنیشانكرد و گوتی؛

هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، توانای گرتنەدەستی ئەم ئەركەی هەیە و لە منیش باشتر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button