ئه‌مریکا

كانێلۆ داوای لێ بوردن لە لیۆنێل میسی دەكات

یاریگا-

یاریزانی بۆكسێنی مەكسیكی كانێلۆ ئەلڤارێز داوای لێبووردن لە لیۆنێل میسی دەكات دوای هەڕەشەكانی كە لە ڕابردوودا كردبووی.

پێشتر كانێلۆ هەڕەشەی لە میسی كرد بەوەی كە درێسی هەڵبژاردەی مەكسیكی لەسەر زەویەكە داناوە ( درێژەی بابەت ).

بۆكسێنەرە مەكسیكیەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر بە پەیامێك داوای لێبووردنی لە لیۆنێل میسی كرد و نووسیویەتی: سۆز و هەستی خۆشەویستیم بەرامبەر هەڵبژاردەكەم وای لێكردم ئەوە بكەم ، هەر بۆیەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كۆمێنت و لێدوانی نەشیاوم كرد.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە: ئێستا كاتی ئەوەیە داوای لێبووردن لە میسی و گەلی ئەرجەنتین بكەم، هەموو ڕۆژێك مامەڵەكانی ڕۆژانەمان شتێكمان فێر دەكەن و ئەمجارە بۆ من بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button