ئه‌مریکامۆندیال

یاریزانێكی بۆكسێنی مەكسیكی هەڕەشە لە میسی دەكات

یاریگا-

تا دێت كاردانەوەكانی بردنەوە سەختەكەی ئەرجەنتین كە بە سەركردایەتی لیۆنێل میسی بەرامبەر مەكسیك بەدەستیانهێنا زیاتر دەبێت.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەكسیك بوویەوە و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانەی دووەم یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

لە دوای یاریەكە یاریزانانی تانگۆ لە ژووری خۆگۆڕین بە شێوەیەكی شێتانە ئاهەنگی بردنەوەكەیان دەگێڕا.

كانێلۆ ئەلڤارێز، یاریزانی بۆكسێنی مەكسیكی هێرشیكردە سەر لیۆنێل میسی بەهۆی شێوازی ئاهەنگگێڕانەكەی.

بۆكسێنەرە مەكسیكیەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی: ” میسی ـم بینی كە بە درێسی هەڵبژاردەكەمان زەویەكەی پاك دەكردەوە، دەبێت نزا بكات كە لە شوێنێكدا بەرامبەری نەبمەوە”.

دواتر ئەلڤارێز تویتێكی دیکەی کردووە و دەڵێت: ” هەروەک چۆن من ڕێز لە ئەرجەنتین دەگرم، ئێوەش دەبێت ڕێز لە مەکسیک بگرن!! من باسی وڵات (ئەرجەنتین) ناکەم  من تەنها باسی میسی دەکەم بەهۆی ئەو  هەڵەیەوە کە کردوویەتی”.

سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی تانگۆ وەڵامی تویتەكەی ئەلڤارێز دەداتەوە و نووسیویەتی: ” كانێلۆ بەدوای كێشەدا مەگەڕێ، بە دڵنیاییەوە تۆ لە بارەی تۆپی پێ و ئەوەی لە ژووری خۆ گۆڕین ڕوودەدات نازانیت، درێسەكان هەمیشە لەسەر زەوین دوای تەواو بوونی یاریەكان بەهۆی ئارەقكردنەوە، میسی بە بێ مەبەست ئەو كارەی كردووە”.

ڤیدیۆی ئاهەنگگێڕانەكەیان:


 

بابەتی زیاتر

Back to top button