ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پاڵێوراوەكان بۆ شوێنگرتنەوەی چاڤی هێرناندێز

یاریگا –

لە دوای بڕیاری رۆیشتنی لە بارسێلۆنا ناوی چەندین راهێنەر وەك شوێنگرەوەی چاڤی هێرناندێز بۆ پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانە كەتەلۆنییەكە بڵاو كراوەتەوە.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤیاڕیالی كرد و یارییەكەش بەئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لە دوای یارییەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا چاڤی هێرناندێز دووپاتیكردەوە لە دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی وەرز ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

لێدوانەكانی چاڤی دەربارەی بڕیاری رۆیشتنی لە بارسێلۆنا

یۆرگن كڵۆپ;

بەپێی زانیاریەكانی رادیۆ كەتەلۆنیا، ناوی یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی تاكە ناوە كە لە هزری هاندەرانی بارسێلۆنادایە بۆ شوێنگرتنەوەی چاڤی هێرناندێز.

ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر كڵۆپ رایگەیاند لە كۆتایی وەرز ریزەكانی  یانەی لیڤەرپوول جێدەهێڵێت و ئاشكرایكرد لە دوای رێدز راهێنەرایەتی هیچ یانەیەكی پرێمەرلیگ ناكاتەوە.

رافایێل ماركێز;

راهێنەری تیپی دووەم بارسێلۆنا B رافایێل ماركێز، یەكێكی دیكەیە لو پاڵێوراوەكان بۆ شوێنگرتنەوەی چاڤی هێرناندێز.

لە لێدوانێكی پێشوویدا ماركێز گوتی; كێ لە ئێمە نایەوێت ببێتە راهێنەری بارسێلۆنا؟ ناتوانیت بۆ هەلێكی لەو شێوەیە بڵێیت نا، بەڵام دەبێت دەستەی كارگێڕی بە باشی بیر بكاتەوە، ئەوە تەنیا دووەم وەرزمە وەك راهێنەر.

ماركێز لە هاوینی ساڵی 2022 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا B وەرگرت و گرێبەستەكەی لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

تیاگۆ مۆتا;

ناوی تیاگۆ مۆتا یەكێكی دیكەیە لەو ناوانەی كە پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی چاڤی هێرناندێز، مۆتا لەگەڵ بۆڵۆنیا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

لە دوای یارییەكەی شەوی رابردوویان بەرامبەر میلان تیاگۆ مۆتا گوتی; گوێم لە هەواڵەكانی رۆیشتنی چاڤی لە بارسێلۆنا بووە، من چێژ لە كاتەكانم لە بۆڵۆنیا وەردەگرم، تەنیا بیر لەوەی ئێستا هەیە دەكەمەوە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی دە خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button