ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی چاڤی دەربارەی بڕیاری رۆیشتنی لە بارسێلۆنا

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی یانەكەی لە دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی ئەم وەرزە راگەیاند.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤیاڕیالی كرد و یارییەكەش بەئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لە دوای یارییەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا چاڤی هێرناندێز دووپاتیكردەوە لە دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی وەرز ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

لەدوای یارییەكە و لە لێدوانەكانیدا كە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە، چاڤی گوتی:

یانەكە پێوویستی بە گۆڕانكاری هەیە، بیركردنەوەی یاریزانەكان بگۆڕێت، ئێمە لە ژێرپەستانێكی زۆردایاری دەكەین، پێوویستە ئەوان ئازاد بكرێن، باشترین شت رۆیشتنمە، تا لێرە بم زۆرترین هەوڵم دەدەم.

لە درێژەی قسەكانیدا گوتی:

هەستێكم هەیە كە من كارە باشەكەم كردووە، بە شێوازێكی درووست مامەڵە دەكەم، بارودۆخەكەی ئێستا زۆر نەرێنیە و ناتوانم روونكردنەوەیەك بدۆزمەوە، خەڵك لێرەن بۆ راستکردنەوەی شتەكان، بۆ گۆڕانكاری، یانەكە لە سەرووی هەموو شتێك و هەموو كەسێكەوەیە، من كەسێكی ئاساییم و یانەكەم خۆش دەوێت، ئەمەشم بە سەرۆك گوت.

راهێنەرەكەی بلاوگرانا بەردەوام بوو گوتیشی:

لەو چەند مانگەی كە ماوە، دەتوانین وەرزێكی باشمان هەبێت، ئەمە ئەو پەیامەیە كە حەز دەكەم بیگەیەنم، بە ئارامییەكی زۆرەوە ئەو بڕیارەم داوە، لە بەرژەوەندی یانەكەم.

لەكۆتایشدا گوتی:

دەڕۆم، لە ماوەی ئەو چوار مانگەی ماوە هەرچی لە توانامدا بێت دەیكەم، بەردەوامیش دەبم لەوەی كە بارساییەك بم، ئەم دۆخە وا دەكات كەمتر كات لەگەڵ خێزانەكەم بەسەر بەرم، من پشوو دەدەم و لەگەڵ منداڵەكانم دەبم، لە 30 حوزەیران یانەكە جێدەهێڵم، بڕیارێكە لەگەڵ سەرۆك و ستافی تەكنیكی داومە، بڕیارێكی درووستە بۆ یانەكە، چەند رۆژێك پێش ئێستا بڕیارەكەم داوە و ئێستا كاتی ئەوەیە رایگەیەنین.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی دە خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button