مۆندیال

ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی سێیەم بۆ قۆناغی 16

یاریگا-

دوای تەواو بوونی یاریەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ تەنها یەك یاری ماوە و قۆناغی كۆمەڵەكان كۆتایی دێت.

‎وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كۆمەڵەی سێیەم و چوارەم ( C , D ) كۆتا یاری خۆیان لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی قەتەڕ ئەنجام بدەن.

كۆمەڵەی سێیەم پێكدێت لە هەڵبژاردەكانی پۆڵەندا، ئەرجەنتین، سعودیە و مەكسیك، پۆڵەندا بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی یەكەمە و تانگۆش بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ پلەی دووەمی گرتووە، سعودیە لە پلەی سێیەم دێت بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ و مەكسیكیش لە ڕیزبەندی چوارەمە بە كۆكردنەوەی یەك خاڵ.

پۆڵەندا: بردنەوە یان یەكسان بوون بەرامبەر ئەرجەنتین، لە ئەگەری دۆڕانیشیدا دەبێت مەكسیك لە سعودیە بباتەوە و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی بێت یان یەكسان بن و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی بێت.

ئەرجەنتین: بردنەوە لە پۆڵەندا، یەكسان بوونی بە مەرجێك سعودیە و مەكسیك یەكسان بن یان مەكسیك بیباتەوە و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی بێت.

سعودیە: بردنەوە لە مەكسیك، یەكسان بوونی بەرامبەر مەكسیك بە مەرجێك پۆڵەندا لە ئەرجەنتین بباتەوە ، یان یەكسان بوونی بەرامبەر مەكسیك و بردنەوەی ئەرجەنتین بە جیاوازی سێ گۆڵ لە پۆڵەندا.

مەكسیك: بردنەوە لە سعودیە بە مەرجێك پۆڵەندا لە ئەرجەنتین بباتەوە، یان یەكسان بن و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی بێت، یان بردنەوەی ئەرجەنتین لە پۆڵەندا بە مەرجێك جیاوازی گۆڵی زیاتر بێت لە پۆڵەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button