ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ تۆتنهام گرێبەستێكی دیكەی گەورەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی یاریزانی ئیتاڵی یانەی نیوكاسڵ یونایتدی راگەیاند.

هەژماری فەرمی تۆتنهام لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی راگەیاند.

تۆنالی ئیتاڵی بە بەهای 100 ملیۆن پاوەند لە نیوكاسڵەوە پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد و گرێبەستەكەی تاوەكوو 2032 دەبێت.

یاریزانە 26 ساڵانەكە لە هاوینی 2023 لە ئەیسی میلانەوە بە بەهای 60.8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە كرد.

لەگەڵ نیوكاسڵ بەشداری 110 یاریی كردووە و توانیویەتی 10 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش درووست بكات.

تۆتنهام بە گەرمی چووەتە مێركاتۆی هاوینە و تاوەكوو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ مارتن دوبراڤكا، ماركۆس سێنێسی، ڤان هیک، ئاندرو رۆبێرتسن، ماتیۆس فێرناندێش و ساندرۆ تۆنالی واژۆ كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button