ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مانچێستەر سیتی گەوهەرێکی لاوی لە ئارسیناڵ رفاند

ئارسیناڵ گەوهەرێکی دانسقەی لەدەستدا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی سەرکەوت بەسەر ئارسیناڵ و گرێبەستی جێرێمی مۆنگا، یاریزانی باڵی هێرشبەریی لێستەر سیتی یەکلایی کردەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە، مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی جێرێمی مۆنگا، یاریزانی لاوی لێستەر سیتی لەگەڵ یانەکە و یاریزانەکەش گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و مۆنگا پەیوەندی بە سیتیزنس دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، مانچێستەر سیتی لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە 16 ساڵانییە بڕی 10 ملیۆن پاوەند بە لێستەر سیتی دەدات.

ئارسیناڵ لەگەڵ جێرێمی مۆنگا لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتبوو، لەگەڵ لێستەر سیتیش گفتوگۆیەکی درێژخایەنی کرد، بەڵام گەنەرز ئامادە نەبوو ئەو نرخە بە یاریزانەکە بدات، لە بەرامبەردا ئێنزۆ مارێسکا توانی بە پێشکەشکردنی پڕۆژەیەکی درێژخایەن مۆنگا رازی بکات پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی بکات.

مۆنگا لەدوای ماکس دۆومان و ئیتان نوانێری، جێرمی مۆنگا سێیەم لاوترین یاریزانە بەشداری یارییەکی پرێمەرلیگی کردووە، لە تەمەنی 15 ساڵی و 271 رۆژی بە درێسی لێستەر سیتی لە نیسانی 2025 بەرامەر نیوکاسڵ یونایتد یەکەم یاریی لە پرێمەرلیگ کرد.

مۆنگا چ جۆرە یاریزانێکە؟

مۆنگا زیاتر قاچی راستە بەکاردەهێنێت، حەزدەکات راستەوخۆ بەرەو یاریزانانی دڵی بەرگری بڕوات و بە تێپەڕاندنیان گۆڵ بکات.

توانای رووبەڕووبووەنەوەی یەک بەرامبەر یەکی مۆنگا لە مەشقەکانی لێستەر سیتی، زۆرێک لە یاریزانە بەئەزموونەکانی سەرسام کردووە، بەڵام هەندێک لە یاریزانەکان تووڕە دەبن کاتێک مۆنگا تۆپ بەنێوان قاچەکانیان تێدەپەڕێنێت.

لێستەر سیتی زیاتر لە باڵی چەپ بەکاریهێناوە بۆ ئەوەی بچێتە ژوورەوە و بە قاچی راستە شووت بکات، راهێنەری هەڵبژاردەی ژێر 18 ساڵانی ئینگلتەڕا لە باڵی راستیش یاریی پێکردووە، هەروەها هاوشێوەی گۆڵەکەی بەرامبەر یۆنان لە 31ـی ئادار، دەتوانێت لە ناوەڕاستیش یاریی بکات.

ئامارەکان دەیسەلمێنن مۆنگا هێرشبەرێکە حەز بە بڕینی بەرگریکاران دەکات، لە هەر 90 خولەکێکی یاریکردن بە رێژەی 7.8 هەوڵی بڕینی یاریزانانی داوە. لەکۆی 1088 خولەک یاریکردن بەڕێژەی %36 لە بڕینی یاریزانان سەرکەوتوو بووە.

هەروەها دوای بڕینی یاریزانان سێ پاسی یەکلایی کەرەوەی داوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە سەرەڕای نەبوونی ئەزموونی زۆر، دەتوانێت بڕیاری دروست بدات.

بێگومان مۆنگا هێشتا یاریزانێکی تەواو پێگەیشتوو نییە، وەکوو هەموو یاریزانێکی لاوی دیکە پێویستە لە چەند لایەنێک گەشە بکات.

لەڕووی بەرگرییەوە پێویستە بزانێت کەی و چۆن بگەڕێتەوە بۆ هاوکاریکردنی بەرگریکاران و لە هێرشبردنیشدا دەکرێت لە پاسی کۆتاییدا باشتر بێت.

ئەو خاڵە لاوازانەش بە کۆکردنەوەی ئەزموون و مەشق و راهێنان چارەسەردەکرێن، بەڵام ئەو هۆکارەی وایکردووە زۆرینەی یانەکان هەوڵی گواستنەوەی بدەن ئەوەیە هەموو ئەو بنەمایانەی تێدایە کە دەیکات بە هێرشبەرێکی دیاری پرێمەرلیگ.

ئاشقی بڕینی بەرگریکارانە؛ ئارسیناڵ گەوهەرێکی لە چنگی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی دەرهێنا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button