
یاریگا –
ریاز مەحرز، ئەستێرەی هەڵبژاردەی جەزائیر، دوای دوورخرانەوەی وڵاتەکەی لە جامی جیهانیی 2026، بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی جەزائیر و سویسرا رووبەڕوو بوونەوە یارییەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی سویسرا كۆتاییهات.
سویسرا گەیشتە قۆناخی داهاتوو و جەزائیر ماڵئاوایی لە مۆندیالی 2026 كرد.
مەحرز دوای كۆتایی یارییەکە گوتی:
ئەمە دوایین یارییم بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی، دوای گەشتێکی 12 ساڵە کە گەشتێکی ناوازە بوو. ئەوەی لە توانامدا بوو پێشکەشی هەڵبژاردەکەم کرد. ئێستاش کاتی رۆیشتن و چۆڵکردنی مەیدانەکەیە بۆ نەوەیەکی نوێ.
یارییەکە لە تواناماندا بوو بیبەینەوە. بەهۆی چەند هەڵەیەکەوە دوو گۆڵمان لێکرا، لە کاتێکدا شایەنی ئەنجامێکی زۆر باشتر بووین.
مەحرزی 35 ساڵان، لە ماوەی کاروانی وەرزشی خۆیدا لەگەڵ جەزائیر بەشداریی لە 119 یاریی کردووە و توانیویەتی 40 گۆڵ بکات.
🇩🇿 Riyad Mahrez : “C’était un match à notre portée.”
👀 Il annonce son dernier match avec la sélection #beINFWC2026 #FIFAWorldCup pic.twitter.com/y0C908Rsxx— beIN SPORTS (@beinsports_FR) July 3, 2026



