زانیاریی شۆکهێنەر لەسەر دەنگۆی گرێبەستکردنی ریال مەدرید لەگەڵ شلۆتەربێک

یاریگا –
لەکاتێکدا زۆرێک لە سەرچاوەکان دەنگۆی گرێبەستکردنی ریال مەدریدیان لەگەڵ نیکۆ شلۆتەربێک گەرمکردبوو، ئێستا زانیاریی شۆکهێنەر بڵاودەکرێتەوە.
بەرگریکارە ئەڵمانیەکە وەک ئامانجێکی گەورەی خودی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەیردەکرا بۆ بەهێزترکردنی هێڵی بەرگریی تیمەکەی خۆزێ مۆرینیۆ.
تەنیا نیکۆمان دەوێت؛ یەکەم گرێبەستی گەورەی هاوینەی ریال مەدرید ئاشکرا دەبێت
نیکۆ لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیال بەهۆی پێکانەوە لە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوورکەوتەوە. بەوەش بەرگریکارەکەی دۆرتموند نەیتوانی لەگەڵ مانشافتدا بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەکەی پاراگوای لە قۆناخی 32 کە لەسەردەستی ئەو تیمە ئەمریکیە لاتینە کرانەدەرەوە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، شلۆتەربێک هەرگیز نە نزیک بووە نە لە پەیوەندیشدابووە لەگەڵ ریال مەدرید بۆ پەیوەندیکردن بەو یانە ئیسپانیەوە.
لە بەشێکی زانیارییەکانیدا رۆمانۆ نووسیویەتی کە یاریزانە 26 ساڵیەکە یەکێکبووە لە ناوەکان وەک بژاردە لەنێوخۆی ریالدا باسکراوە بۆ دڵی بەرگریی، بەڵام یانەکە هێشتا چاوەڕێی فرۆشتنی یاریزانیەتی بۆ شوێنکردنەوە بۆ هێنانی رەگەزی نوێ، ئەوە و هەروەها تووشبوونی بەو پێکانەش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان.
سەبارەت بە لیستی فرۆشیەکانی میرێنگی، رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە زانیویەتی راول ئاسێنسیۆ هێشتا یەکێکە لەو یاریزانانەی کە کارگێڕی ریال مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری ببێت.
🚨❌ Nico Schlotterbeck was never close or in talks to join Real Madrid this summer.
One of the names discussed at centre back but sales are still needed + now injured.
Raúl Asencio, still considered for sale.
🎥➕ https://t.co/E6zCURRA4q pic.twitter.com/dkN6qoW6tC
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 30, 2026



