بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکێ دەیەوێت؛ ئەستێرەیەکی فەڕەنسا لەژێر چاودێریی پاریس سانجێرمانە

بەرامبە عێراق بەشداریی کرد

Yariga App

یاریگا –

ماگنەس ئەکلیوش پێدەچێت لە کۆتا هەفتەکانی خۆیدا بێت وەکوو یاریزانی ئەی ئێس مۆناکۆ.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئەم ناوەڕاستکارە هێرشبەرییە، کە ئێستا لەگەڵ تیمی نیشتمانیی فەرەنسادایە و لەوێش یەکەمین یاریی خۆی لە مۆندیال بەرامبەر عێراق کرد، لەژێر چاودێریی پاریس سانجێرمان دایە، کە ئێستا پێشەنگی ململانێکەیە بۆ بەدەستهێنانی واژۆی ئەو لەپێش دوو یانەی پرێمەرلیگەوە.

ئەکلیوش کە خاوەن توانایەکی تەکنیکیی ناوازەیە، وەکوو یەکێک لەو یاریزانانە دادەنرێت کە لەم مۆندیالەدا جێگەی سەرنجن.

ئادی هوتەر، راهێنەری پێشووی مۆناکۆ لەبارەی ئەو ئەستێرە لاوە گوتبووی:

فەرەنسا خاوەنی چەندین یاریزانی ئاستبەرزە، بەڵام من کەس نابینم خاوەنی هەمان کوالێتییەکانی ماگنەس بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button