گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

نازانم چی دەکەم؛ هالاند بۆچوونی خۆی لەسەر رووبەڕووبووونەوەی فەڕەنسا ئاشکرا دەکات

"زۆر شانازی دەکەم"

Yariga App

یاریگا –

هێرشبەرە نەرویجییەکە چوارەم گۆڵی لە مۆندیالدا دەکات، نەرویج سەر دەکەوێت و خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی فەرەنسا ئامادە دەکات.

ئێرلینگ هالاند جارێکی دیکە بەرامبەر سێنیگال تۆڕی گۆڵی هەژاند و ئێستا خاوەنی چوار گۆڵە لە مۆندیالدا. نەرویج سەرکەوتنی بۆ قۆناخی 32 مسۆگەر کرد و بۆ دیاریکردنی پلەی یەکەمی کۆمەڵەی I رووبەڕووی فەرەنسا دەبێتەوە.

هالاند دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی دیکەی ناوازە بەرامبەر سێنیگال، وەکوو باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا. لە کاتی قسەکردنی بۆ میدیاکان لە دوای یارییەکە، هێرشبەرە نەرویجییەکە لە دۆخێکی گاڵتەئامێزدا بوو و گوتی:

ئەمڕۆ لە ریزی گەورەترین شەوەکانی ژیانمدا بوو. هەستێکی هاوشێوەی ئەو هەستەم هەبوو کە دوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەمبوو، بۆیە ئەمە واتا و بەهایەکی زۆری هەیە. زۆر شانازی دەکەم کە بەشێکم لەمە.

دواتر ئەستێرە نەرویجییەکە بەو متمانە بەخۆبوونە باوەی خۆیەوە، باسی لە توانای گۆڵکردنی کرد و گوتی:

پسپۆڕیی من گۆڵکردنە. بە سادەیی لە گۆڵکردندا زۆر باشم و تاوەکوو رادەیەکی زۆریش بەبەختم. بە تەواوی نازانم چی دەکەم، بەڵام شتەکە بەم جۆرەیە.

ئێستا نەرویج بۆ بەدەستهێنانی پێشەنگی کۆمەڵەکە شەڕ لەگەڵ فەرەنسا دەکات، کە رووبەڕووی تیمێک دەبێتەوە لەلایەن کیلیان ئێمباپێی ئامادە و بەهێزەوە سەرکردایەتی دەکرێت.

سەرەڕای جۆش و خرۆشەکە، هالاند سەبارەت بە هەلی وڵاتەکەی لە گەشتە مۆندیالییەکەدا بە واقیعی مایەوە و گوتی:

پێویستە واقیعی بین. ئێمە بیر لە بردنەوەی مۆندیال ناکەینەوە. ئێمە سەرکەوتووین؛ توانیمان قۆناخەکە ببڕین، کە ئەمەش شتێکی بڕوانەکراوە.

کاتێک سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی فەرەنسا پرسیاری لێکرا، بە شێوازێکی سارد و سڕ و خەندەئامێز گوتی:

من زۆر گوێ بەو یارییە نادەم. پێدەچێت زۆرەوە لێمان دەبەنەوە و پێدەچێت پاڵەوانییەتییەکەش ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button