ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ چارەنووسی نیکۆ پاز یەکلایی دەبێتەوە

هەموو شتێک کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

دوای مشتومڕ و دەنگۆیەکی یەکجار زۆر، دواجار چارەنووسی نیکۆ پاز، ئەستێرەی لاوی ئەرجەنتینی یەکلایی بووەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەواڵێکی تایبەتدا فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵی رایگەیاند کە کۆمۆ لەسەر کڕینەوەی تەواوی مافی خاوەندارییەتی نیکۆ پاز لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن.


بەگوتەی فابریزیۆ، کۆمۆ بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ دەداتە ریال مەدرید لەپێناو کڕێنەوەی تەواوی مافی خاوەندارییەتی یاریزانەکە. لە بەرامبەر ریال مەدرید کۆنتڕۆڵی بەسەر یاریزانەکەدا دەمێنێت و مافی کڕینەوەی بۆ وەرزی داهاتوو بە 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ خۆی دەهێڵێتەوە.

ریال مەدرید بەهای نیکۆ پازی بە 120 ملیۆن لە بازاڕی گواستنەوەدا خەمڵاندبوو، بۆیە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە بەهای %50ـی یاریزانەکە داوای 60 ملیۆن یۆرۆی لە یانە ئیتاڵییەکە دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button