ئیسپانیاگرنگترین

یانەیەکی ساختەکارن؛ ئاتلێتیکۆ مەدرید بەهۆی ئالڤارێز بارسێلۆنا دەداتە دادگا

جەنگی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەر ئالڤارێز بەردەوامە

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی خولیان ئالڤارێز لە کۆتایی یاریی نێوان ئەرجەنتین و نەمسا بۆمبەکەی تەقاندەوە و بە ئاشکرا گوتی باشترین شت رۆیشتنیەتی لە ئاتلێتیکۆ و  دەیەوێت خەونەکە بەدیبهێنێت، کارگێڕیی یانەی مەدریدییەکە بە توندی هاتە دەنگ و بڕیاری دا سکاڵای یاسایی لەسەر یانە کاتالوونییەکە تۆمار بکات.

رۆژنامەی ئاس وردەکاریی کاردانەوە تووڕەکەی ئاتلێتییکۆ مەدریدی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا یانەکە بڕیاری داوە دۆسیەکەی بارسێلۆنا بباتە بەردەم دادگای وەرزشیی فیفا، بە تۆمەتی دانوستانی نایاسایی لەگەڵ یاریزانێک کە تاوەکوو ساڵی 2030 گرێبەستی هەیە.

هەمووان دەزانن یانەیەکی ساختەکارن

سەرچاوەکانی نێو رۆخی بلانکۆس بە رۆژنامەکەیان راگەیاندووە، بارسێلۆنا یانەیەکی ساختەکارە و هەمووان ئەمە دەزانن.

یانەکە ئاماژە بە دۆسیەی نێگریێیرا و رەفتاری بلاوگرانای لەگەڵ یاریزانانی یانەکانی دیکە دەکات و دەڵێت؛ ئەوان بەردەوام بەم شێوەیە یارییان کردووە، هاوینەی رابردووش هەمان شتیان لەگەڵ نیکۆ ویلیامز کرد، ئەمە بەشێکە لە ستراتیژیەتی ئەوان.

کارگێڕیی ئاتلێتیکۆ پێی وایە ئەو لێدوانەی ئالڤارێز پلانی بۆ داڕێژراوە و دەڵێن؛ لە چەند کاتژمێری رابردوودا کەسانی نزیک لە بارسێلۆنا پێشبینی ئەمەیان دەکرد و گاڵتەیان بە دۆخەکە دەکرد و دەیانگوت ‘تەنیا ماوە یاریزانەکە قسە بکات’.

ئەتلەتیکۆ جارێکی دیکە جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی کردەوە؛ هیچ ئەگەرێک بۆ فرۆشتنی ئالڤارێز بە بارسێلۆنا نییە، یان دەبێت مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن کە 500 ملیۆن یۆرۆیە، یان هیچ رێککەوتنێک ناکرێت.

بۆ سەلماندنی فێڵبازی یانە کاتالوونییەکە، بەرپرسانی ئاتلێتیکۆ رابردوو هەڵدەدەنەوە؛ پێشتر شێوازی کارکردنی بارسێلۆنامان بینیوە، بۆ نموونە کاتێک ئاتلێتیکۆ بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یوڤێنتوس سەرقاڵی ئامادەکاری بوو، یانەکە خەریکی بەڵێندانی پێدانی پاداشتی دارایی بوو بە خوشکەکەی گریزمان، خێزانەکەی و تەنانەت خودی یاریزانەکەش، بەڵام ئەمجارە رووبەڕووی یانەیەک بوونەتەوە کە رێگە نادات گاڵتەی پێ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button