گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی فەڕەنسا V عێراق؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و عێراق رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 00:00 بەكاتی هەولێر هەڵبژاردەی فەڕەنسا و عێراق لە یاریگای فاینانشیاڵ فیڵد لە فیلادێلفیای ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی فەڕەنسای دووەمی وەشانی رابردووی مۆندیال لە یاریی رابردوو رووبەڕووی سێنیگال بوویەوە و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی بردەوە.

لە بەرامبەردا عێراق بەرامبەر نەرویج یاریی كرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شكستیهێنا.

فەڕەنسا لە ریزبەندی دووەم و عێراق لە ریزبەندی چوارەمی كۆمەڵەی نۆیەم دێن.

ریزبەندی كۆمەڵەی نۆیەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

فەڕەنسا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.

عێراق بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی فەڕەنسا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی فەڕەنسا

ماینان

كۆندێ، سالیبا، ئوپامیكانۆ، لوكاس دین

كۆنێ، رابیۆ

دێمبێلێ، ئۆلیس ، باركۆلا

ئێمباپێ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی عێراق

ئەحمەد باسل

حوسێن عەلی، زەید تەحسین، ئاكام هاشم، مێرخاس دۆسكی

ئیبراهیم بایش، زیدان ئیقبال، ئەمیر عەماری، عەلی جاسم

عەلی حەمادی، ئەیمەن حوسێن

بابەتی زیاتر

Back to top button