گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەستێرەیەکی کاریگەری بەڕازیل دووردەکەوێتەوە

یاریگا –
ئەمڕۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یەکەمین یاریی خۆیدا له کۆمەڵەی سێیەمی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی مەغریب دەبێتەوە.
بەگوێرەی لێدوانی کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری سامبا، نێیمار دا سیلڤا بۆ ئەو یارییە گرنگە بەشداریی ناکات.
نێیمار بەشداریی یاریی دۆستانەی ئامادەکارییەکانی پێش پاڵەوانێتیەکەشی نەکرد بەهۆی هەبوونی ئەو پێکانەی ماوەیەکە گیرۆدەبووە.
سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ یارییەکانی دواتر کە بەرامبەر هایتی و سکۆتلەندایە، ئانچیلۆتی رایگەیاند کە نێیمار هەفتەی داهاتوو بەشێوەیەکی تەواوەتی دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانە بەکۆمەڵەکان.
Neymar has been ruled out of Brazil’s World Cup opener against Morocco. ❌
Carlo Ancelotti expects Brazil’s no.10 to return to full-team training next week. 🔙 pic.twitter.com/X1HKc0kkT2
— talkSPORT (@talkSPORT) June 13, 2026



