ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆفه‌ره‌نساگرنگترین

بۆمبی مێرکاتۆ؛ پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی گەورە دەکاتە ئامانج

بابەتێکی گەرمی دەنگۆکانی گواستنەوەیە

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا هەوڵی کڕینی ئەستێرەیەکی گەورە بدات.

سەرەڕای ئەوەی لە لایەن سەرۆکی یانەکەی، هێربێرت هاینەرەوە، وەکوو یاریزانێک راگەیەندراوە کە بۆ فرۆشتن نییە، مایکڵ ئۆلیس کە خۆی بۆ یاریکردن لە یەکەمین مۆندیالی خۆیدا لەگەڵ تیمی نیشتمانی فەرەنسا ئامادە دەکات، لە چەند رۆژی رابردوودا بووەتە بابەتێکی گەرمی دەنگۆکانی گواستنەوە.

لە کاتێکدا لەم دواییانەدا ناوی ئۆلیس بە یانەی ریال مەدریدەوە بەسترابووەوە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە پاڵەوانی دووجار لەسەریەکی ئەورووپا بێتە نێو گۆڕەپانی ململانێیەکەوە. بەگوێرەی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی، هەستێکی گەشبینی زۆر سەبارەت بە ئەنجامی ئەرێنی رێککەوتن لەگەڵ ئۆلیس لەنێو کارگێڕیی پاریس سانجێرمان بەدی دەکرێت.

مایکڵ ئۆلیس لەگەڵ بایرن میونشن

ئەم یاریزانە لەدایکبووەی شاری لەندەن، دوای پێشکەشکردنی وەرزێکی ناوازە لەگەڵ یانەی بایرن میونشن، هێشتا دەکرێت هاوینێکی جەنجاڵ بەڕێ بکات، ئەگەرچی ئەوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2029 بەردەوامە. ئۆلیس لەم وەرزەدا سیانەی نازناوە نێوخۆییەکانی لەگەڵ بایرن میونشن بردەوە، لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکانیشدا 22 گۆڵی کرد و 31 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button