ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەكی پێشووی لیڤەرپوول وازهێنانی یەكجاری لە یارییكردن راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

دیڤۆک ئۆریگی، هێرشبەری بەلجیكی وازهێنانی یەكجاری لە یاریی تۆپی پێ راگەیاند.

ئۆریگی تەمەن 31 ساڵان یاریی بۆ یانەكانی لیڤەرپوول، لیل، وۆلفسبۆرگ، ئەیسی میلان و نۆتینگهام كردووە.

هەژماری فەرمی لیڤەرپوول لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، دیڤۆک ئۆریگی وازهێنانی یەكجاری لە یاریی تۆپی پێ راگەیاند، پیرۆزبایی لەو كاروانە وەرزشییە درەوشاوەت دەكەین.

ئۆریگی لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری لە 175 یاریی كردووە و توانیویەتی 41 گۆڵ بكات و 17 گۆڵیش درووست بكات.

لەگەڵ یانە بەشداری لە 371 یاریی كردووە توانیویەتی 70 گۆڵ بكات و 28 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button