بازاڕی گواستنه‌وه‌

دۆخەکە ئاڵۆز بووە؛ ئالڤارێز لە یانەکەی تووڕەیە

Yariga App

یاریگا –

خولیان ئالڤارێز و بارسێلۆنا دڵیان بۆ یەکتری لێدەدات و ئاتلیتیکۆ مەدریدیش قسەیەکی جیاوازتری هەیە.

بارسێلۆنا دەیەوێت ئالڤارێز بکاتە گرێبەستە گەورەکەی دیکەی ئەم مێرکاتۆی هاوینە لەدوای ئەوەی توانی ئانتۆنیۆ گۆردن لە نیوکاسڵ بگوازێتەوە.

ئەوەی هەر بەرەوپێشچوونێکی وەستاندووە بڕیاری ئاتلێتیکۆیە کە دەرگاکانی بە رووی بارسادا داخستووە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە هەر چاوەڕێیە، بەڵام تا دوای مۆندیال هیچشتێک یەکلایی ناکرێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە ئێستا پاریس سانجێرمان وەک رکابەرێکی بەهێز ئالڤارێزی دەوێت و ئاتلێتیکۆ مەدریدیش دەیەوێت یاریزانەکەی بەو یانە فەڕەنسیە بفرۆشێت نەک بە کەتەلۆنییەکان ئەگەرچی خودی ئەستێرەکە بلاوگرانای دەوێت. بەڵام ئەوەی چانسی بارسای کەمترکردووەتەوە، دوایین هەڵوێستی یانە مەدریدیەکەیە بەوەی دەرگاکانی بەتەواوەتی بە رووی بارسێلۆنا داخستووە.

لەبارەی ئەو هەڵوێستانەی یانەکەیەوە، رۆژنامەی ئی ئێس پی ئێن ئاشکرایکردووە کە خولیان هەست دەکات لەلایەن رۆخی بلانکۆ بەخراپیی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. لەوەش زیاتر، ئێستا رقی ئەستووری هەیە بەرامبەر ئەو کەسانەی لەو هەڵوێستەدا دەستیان هەیە. نەک تەنها بەرامبەر دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەر، بەڵکوو بەرامبەر هەموو بەڕێوەبەرانی یانەکە رق ئەستوور بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button