جەنگی زلهێزەکان؛ لاوێکی ئەڵمانی سەرنجی دوو یانەی گەورەی بەلای خۆیدا راکێشاوە
هەردوو یانە دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن

یاریگا –
دوو زلهێزی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاوی ئەڵمانی دەدەن و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیڤید ئۆرنشتاین، یانەی ئارسیناڵ دەیەوێت لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ ناتانیێل بڕاون، بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی ئاینتراخت فرانکفۆرت واژۆ بکات. میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ لە ئێستاوە کار لەسەر بەهێزکردنی زیاتری هێڵی بەرگریی یانەکە دەکات و ئەم لاوە ئەڵمانییە زۆر خێرا و زۆر داهێنەرە لەژێر چاودێریی تۆپهاوێژەکانە. چاوەڕوان دەکرێت بڕاون لەم هاوینەدا یانەکەی جێبهێڵێت، بەڵام یانەکەی باکووری لەندەن تەنیا لایەن نین کە ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.
یانەی بایرن میونشنیش دەیەوێت ئەم بەرگریکارە هەمەکارە تەمەن 22 ساڵانە بەدەستبهێنێت و ئارسیناڵ هیوادارە پێش ئەوان و داواکارانی دیکە بکەوێت بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی.
بڕاون لە هەردوو باڵی چەپ و راستی بەرگریدا یاری دەکات، هەروەها دەتوانێت لە پێشەوەی هەردوو باڵەکەشدا یاری بکات. کوالێتییە هێرشبەری و بەرگریییەکانی سەرنجی گەنەرزیان راکێشاوە و واژۆکردنی گرێبەستەکە پێش مۆندیال دەکرێت لە بەرژەوەندیی ئەواندا بێت.

چاوەڕوان دەکرێت ئەستێرەکەی فرانکفۆرت لە کۆتایی ئەم مانگە لە مۆندیالدا ببێتە یاریزانی سەرەکیی ئەڵمانیا، پێشکەشکردنی ئاستێکی سەرنجڕاکێش دەکرێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی لە رادەبەدەری بەهاکەی و راکێشانی سەرنجی یانە گەورەکانی دیکە.
ئارسیناڵ خاوەنی بەرگریکاری باڵی کوالێتی بەرزە، بەڵام زۆریان وەکوو بڕاون لە هێرشبردندا داهێنەر نین و ئارتێتا دەتوانێت لە وەرزی داهاتوودا سوود لەو کۆمەڵە کارامەیییە تایبەتە وەربگرێت.



