ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

دوایین پێشهات؛ هۆکاری راستەقینەی جێهێشتنی یاریگا لەلایەن مێسی ئاشکرا دەکرێت

هۆکاری داواکردنی گۆڕانکاری لەلایەن مێسییەوە چی بوو؟

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لیۆنێل مێسی بەهۆی هەستکردن بە ئازار یاریگای بەجێهێشت.

لە یارییەکانی گەڕی 15ـی خولی ئەمریکی ئینتەر مەیامی رووبەڕووی فیلادێلفیا یونیەن بووەوە و بە ئەنجامی 6-4 یارییەکەی لێ بردەوە، ئەوەی جێگای سەرنج بوو مێسی لە یارییەکەی تەواو نەکرد و یاریگای جێهێشت.

تۆڕی TyC SPORTSـی ئەرجەنتینی بڵاویکردووەتەوە، مێسی خۆی داوای گۆڕانکاریی کردووە و ئەم بڕیارەی تەنیا وەکوو رێکارێکی پێشوەختە و خۆپارێزی بووە دوای ئەوەی هەستی بە گرژبوونێکی کەم کردووە لە ماسوولکەیپشتی رانییدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە مێسی تووشی هیچ جۆرە دڕان یان پێکانێکی قورسی ماسوولکەیی نەبووە، بەڵکوو تەنها نەیویستووە فشاری زیاتر بخاتە سەر شوێنی ئازارەکە و هیچ سەرکێشییەک بە تەندروستی خۆیەوە بکات بۆ ئەوەی دۆخەکەی لێ تێک نەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button