ئینگلتەراگرنگترین

بێوەفایی لە لێواری دابەزین؛ کاپتنی تۆتنهام لە شەوی رزگاربوونی یانەکەی بەرەو ئەرجەنتین هەڵات

لە شەوی دابەزین و مانەوەی یانەکەی رۆمێرۆ 7 هەزار میل دوورکەوتووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام لەبەردەم گرنگترین و هەستیارترین یاریی مێژوویدایە بۆ مانەوە لە پرێمەرلیگ، بەڵام کریستیان رۆمێرۆی کاپتن و بەرگریکاری تیپەکە، یانەکەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ئەرجەنتین بۆ تەواوکردنی پرۆسەی چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی ئەژنۆی.

رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری سپێرز، بەرگری لە بڕیارەکە دەکات بەوەی بە رەزامەندی تیمی پزیشکی هەبووە، بەڵام داهاتووی یاریزانەکەش لەگەڵ یانەکە بە نادیاری دەهێڵێتەوە.

رۆمێرۆ لەجیاتی ئەوەی رۆژی یەکشەممە لە یاریگای تۆتنهام بێت بۆ پاڵپشتی تیپەکەی لە شەڕی مانەوە لە خولی نایابی ئینگلتەرا، ئێستا  بەهۆی پێکانێکی ئەژنۆوە کە لە مانگی نیساندا بەرامبەر سەندرلاند تووشی بوو لە ئەرجەنتینە.

کریستیان رۆمێرۆ، بەرگریکاری تۆتنهام

بۆ مانەوە لە پرێمەرلیگ، تۆتنهام پێویستی بە بردنەوە هەیە، تەنانەت یەکسانبوونیش بەهۆی جیاوازیی گۆڵەوە لەگەڵ وێستهامی پلەی هەژدەیەم بەشیان دەکات. لە کاتێکدا یاریزانە پێکراوەکانی دیکەی وەکوو بێن دەیڤس لە یاریگاکە ئامادە دەبن بۆ پشتگیری تیپەکە، رۆمێرۆ لەو کاتەدا لە دەستپێکی یاری یانەی منداڵیی خۆی بێلگرانیۆ بەرامبەر ریڤەر پلێت دەبێت.

دی زێربی رایگەیاند کە ئەم بڕیارە بە رێککەوتنی تیمی پزیشکی بووە و گوتی؛

ئەوان [رۆمێرۆ و تیمی پزیشکی] پێکەوە بڕیاریاندا بچێتە ئەرجەنتین بۆ چاکبوونەوە. هەفتەی رابردوو قسەمان کرد، ئەو هەمیشە پێسانیداوە کە دەیەوێت لەگەڵمان بمێنێتەوە. پێکانەکە روویداوە و دەبێت قبووڵی بکەین. گەمژە نیم، ئەگەر هەست بکەم یاریزانێک بەرژەوەندی خۆی پێش یانەکە دەخات، مامەڵەم دەگۆڕێت، بەڵام کێشەم لەگەڵ رۆمێرۆ نییە و هەمیشە راستگۆ بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button