
یاریگا –
پێش به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ جێگری دووه‌می فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق عەبدوڵڵا جەلال سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك و به‌ربژێر بۆ پۆستی جێگری دووه‌می فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
نێردراوی تۆڕی وه‌رزشی یاریگا رایگه‌یاند، عەبدوڵڵا جه‌لال كه یه‌كێك بوو له به‌ربژێره كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق وه‌ربگرێت له پرۆسه‌كه كشایه‌وه.
سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، کشانەوەم باشترین بڕیار بوو له هه‌ڵبژاردن بۆیه ئه‌م بڕیاره‌م داوه.