عوسمان دێمبێلێ دەتوانێت بەشداری یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بكات؟
خۆی وەڵام دەداتەوە

یاریگا –
عوسمان دێمبێلێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات هاندەرانی دڵنیا كردەوە كە بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ئامادەیە.
وا بڕیارە شەممەی داهاتوو هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ لە بوداپێستی هەنگاریا لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەک ببنەوە.
دێمبێلێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی M6ی فەڕەنسی، باسی لە باشتربوونی باری تەندروستی خۆی کرد پێش ئەو یارییە چارەنووسسازەی كە بڕیارە رۆژی 30 مانگ بەڕێوەبچێت.
عوسمان دێمبێلێ گوتی؛
باشم، زۆر باشترم لە رۆژی یەکشەممەی رابردوو، کەمێک نیگەران بووم، بەڵام پزیشکەکە دڵنیای کردمەوە کە پێویست بەو نیگەرانییە ناکات.
گرژییەکی کەمم لە ماسولکەی قاچمدا هەبوو و نەمویست سەرکێشی بکەم، بەڵێ، لە 30ی ئەم مانگەدا ئامادە دەبم، نیگەران مەبن.
پێشبینیدەكرێت براوەی باڵۆن دۆر رۆژی سێشەممە دەست بە راهێنانە بەكۆمەڵەكانی لەگەڵ پاڵەوانی فەڕەنسا بكات.
دێمبێلێ لەم وەرزەدا 38 یاریی كردووە، توانیویەتی 19 گۆڵ بكات و 11 گۆڵیش درووست بكات.



