
یاریگا –
گۆڤهند عهبدلخالق دوای كشانهوهی له ههڵبژاردنهكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پۆستێكی دیكه لهو یهكێتیه وهردهگرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تایبەت دەست تۆڕی وەرزشی یاریگا کەوتوون، گۆڤەند عەبدولخالق وەک ئەمینداری گشتیی نوێی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقدەستنیشانکرا، ئەمە یەکەمین جارە لە مێژووی فیدراسیۆنەکەدا کەسایەتییەکی کورد ئەم پۆستە وەربگرێت.
پۆستی ئەمینداری گشتی بەرزترین پلەی کارگێڕی و جێبەجێکردنە لە ناو فیدراسیۆنەکەدا. گۆڤەند عەبدولخالق کە ئێستا وەک تاکە نوێنەری کورد لەم پێگەیەدا دەستبەکار دەبێت، دەبێتە ههڵسورێنهری تەواوی کاروباری یهكێتی تۆپی پێی عێراق لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی.
تۆڕی وەرزشی یاریگا دەسەڵات و ئەرکەکانی ئەمینداری گشتی بڵاودەکاتەوە:
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی فیدراسیۆن و رێنماییەکانی فیفا ، کۆڤەند عەبدولخالق ئەم دەسەڵاتە بەرفراوانانەی دەبێت:
بەرپرسی یەکەم دەبێت لە بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانەی یهكێتیهكه.
دەسەڵاتی تەواوی دەبێت لە دامەزراندن، سەرپەرشتیکردن و تەنانەت دوورخستنەوەی فەرمانبەرانی ناو فیدراسیۆن.
راستەوخۆ سەرپەرشتی بەشە هەستیارەکانی وەک (دارایی، یاسایی، راگەیاندن، ناوبژیوانان و تیمی تەکنیکی) دەکات.
نوێنەری عێراق لە ناوەندە جیهانییەکان:
تەواوی نووسراوە فەرمییەکانی فیدراسیۆن بۆ یانەکان، فیدراسیۆنی ئاسیا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان لهرێگهی ئهو دهكرێت.
ههروهها ئەرکی ئامادەکردنی کارنامە و رێکخستنی کۆبوونەوەکانی دەستەی گشتی و دەستەی کارگێڕی لەسەر شانە.
پارێزەری دارایی و یاسایی:
گۆڤهند وهك ئهمینداری گشتی خاوەنی مافی واژۆکردنی چەکە بانکییەکان و مامەڵە داراییەکانە لەگەڵ سەرۆک یان بەرپرسی دارایی ههورهها چاودێری جێبەجێکردنی گشت بڕیارەکانی مەکتەبی تەنفیزی و لیژنەکانی (تهمبێكاری و تێهەڵچوونەوە) دەکات.
زانیارییەکی یاسایی گرنگ:
تۆڕی وەرزشی یاریگا ئەوەش دەخاتە ڕوو، کە سەرەڕای ئەم هەموو دەسەڵاتە بەرفراوانە، ئەمینداری گشتی بەپێی یاسا مافی دەنگدانی نییە لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی تەنفیزی یان دەستەی گشتیدا، چونکە پۆستەکەی راپەڕاندنی کارگێڕییە و بۆ پاراستنی بێلایەنییە لە بڕیارەكان.


