ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا چۆن و کەی زانی ئارسیناڵ بووەتە پاڵەوان؟ لە زاری خۆیەوە چیرۆکەکە ئاشکرادەکات

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا باسی ئەو کۆتا یاریی مانچێستەر سیتی دەکات کە کەوتە داوی یەکسانبوونی بۆرنمۆسەوە و بەهۆیەوە ئارسیناڵ راستەوخۆ بووە پاڵەوان بەبێ ئەوەی ئەنجامی کۆتا گەڕی پرێمەرلیگ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کێبڕکێی نێوان گەنەرزی پێشەنگ و سیتیزنس هەبێت.

بەپەلە و فەرمی؛ ئارسیناڵ بووە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی

ئارتێتا کە ئێستا تیمەکەی لە فیناڵی چامپیۆنزلیگە و 30ی ئەم مانگە لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە، باس ساتەکانی بەڕێوەچوونی یارییەکەی بۆرنمۆس و مان سیتی دەکات و دەڵێت نەیتوانیوە تەماشای بکات.

نەک هەر ئەوە، تەنانەت لە رێگەی کوڕەکەیەوە ئاگەدراکراوەتەوە کە گەنەرز بووەتە پاڵەوان. میکێل وتی

رەنگە یەکێک بووبێت خۆشترین هەست بووبێت لە ژیانمدا هەمبووبێت.

دەبوایە لە کاتی یارییەکەدا لەگەڵ یاریزانەکاندا  لێرە لە کۆڵنی (شوێنی راهێنانەکانی ئارسیناڵ) بووایەم، چونکە ئەوان وایان دەویست. بەڵام نەمتوانی، پێموابێ دوای 20 خولەک، واتا بەرلە دەستپێکردنی یارییەکە، پێویستبوو بڕۆم. چونکە نەمدەتوانی ئەو وزەیە لەگەڵ خۆمدا بهێنم کە پێویستبوو بیهێنم. ویستم هەرخۆیانبن و چێژ لە کاتەکەیان وەربگرن تا بزانن ئەنجام چی دەبوو.

میکێل لەدوای جێهێشتنی شوێنەکە و گەڕانەوەشی بۆ ماڵ، هێشتا نەیتوانیوە لە تەلەفزیۆنیش تەماشای یارییەکە بکات و وتی

کە چوومەوە بۆ ماڵەوەش، رۆشتمە باخچەکە و ویستم ئاگر بکەمەوە خواردن لێبنێم. بۆیە تەماشای هیچشتێکی مان سیتیم نەکرد. بەڵام ئاگەداری ژاوەژاو بووم لە پشتەوە و لە ژووری دانیشتنەکە و لەپڕێکا جادوو روویدا. کورە گەورەکەم دەرگای باخچەکەی کردەوە و رایکرد بەرەو رووم. دەستیکردە گریان، باوەشی پێداکردم و وتی باوکە بووینە پاڵەوان. دواتر هاوسەرەکەم هات. شتێکی زۆر خۆشبوو کە ئەو خۆشییەم لە رووخساریاندا دەبینی. ئینجا دوای ئەوە مارتن هات و ڤیدیۆکەی گرتبوو هاواریکرد: تۆ لەکوێیت؟ ئیتر بووبە شادیی و شتێکی زۆر جوان بوو.

بردنەوەی پرێمەرلیگ بۆ ئارسیناڵ دوای 22 ساڵ هات لە دوورکەوتنەوە لەو نازناوە. هەربۆیە بۆ هاندەرانی یانە لەندەنیەکە رووداوێکی وەرزشی ناوازەبوو. بۆیە دوای ئەوە زانیارییە میدیاییەکان باسیان لەوەکرد کە کارگێڕی ئارسیناڵ بیریان لە پاداشتکتردنەوەیەکی نایاب کردووەتەوە بۆ ئارتێتا کە خۆی دەبینێتەوە لە بەرزکردنەوەی مووچەکەی کە زۆرترین بێت لەنێو سەرجەم راهێنەرەکانی پرێمەرلیگ.

کارگێڕی ئارسیناڵ سەرقاڵی پاداشتێکی مێژووییە بۆ ئارتێتا

بابەتی زیاتر

Back to top button